نووسەر و وەرگێر
ناوی تەواوی (ڕزگار عەبدوڵڵا وەسمان ئۆمەر) ناسراوە بە (ڕزگار شێخانی).
باوک و باپیرانی خەڵکی گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی دەڤەری کۆیەن و لەوێ لەدایک بوون و ژیاون دواتر لە ساڵی 1953 دا گوندی ئیلنجاغ بەجێدەهێڵن و لەشاری هەولێر دەگیرسێنەوە. ڕزگار شێخانی لە ساڵی 1961 لەشاری هەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکاندا کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە هەندەران و لەوڵاتی (سوێد) نیشتەجێ دەبێت. دەستێکی باڵای لە نووسین و وەرگێڕاندا هەیە بەتایبەتی دەیان بەرهەمی گرنگی هەیە لەوەرگێڕانی بابەتی ئەدەبی و شعریی سوێدی بۆ کوردی.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,735