$ژیاننامە$
لە #17-01-1942# لە #سلێمانی# لەدایکبووە.
ڕۆژنامەنووس (سەرپەرشتی ڕۆژنامەی هاوکاریی 1970) و ڕادیۆناس و وەرگێڕ و بێژەر و دەرهێنەر (سەرپەرشتی ڕادیۆ) و نوێنەری ڕادیۆ..لێکۆڵی ڕۆشنیریی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/34237/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=کەمال ڕەئوف محەمەد-بابی لالۆ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/34237/0003.JPG=KTML_Photo_End=
کەمال ڕەئووف محەمەد، وەک خۆی لە ل525 پەرتووکی گەڕان بۆ ڕاستیدا خۆی دەناسێنێ و دەڵێت:
(لە دایکەوە، حەفسە بەکر محێدین قەساب) ، خوێندکاری دەستبەرداری بەشی درامای فێرگەی هونەر جوانەکانی بەغدا 1959-1960 و 1960-1961. وەرگێڕ و بێژەر و یەکەم بێژەر و نوێنەری ڕادیۆی کوردی بەغدا 1966-1982 (سەرۆکی ڕادیۆکە بۆ چەند مانگێک 1971) . سەرپەرشتی ڕۆژنامەی هاوکاریی (بۆ چەند مانگێک 1970) ، سێ جار دوورخراو لە ڕادیۆدا (1975، 1978 و 1982) ، دواجار بۆ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردیی بەغدا، سلێمانی 1982، ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری کاروان (1982-1986) ، خانەنشین لەسەر داخوازی خۆی و بە بیانووی نەخۆشییەوە، (06-06-1986) .
خاوەنی بەرنامەکانی ڕادیۆیی، دەنگی هونەر، چیرۆکی هەفتە، دنیای ئەدەب و هونەر، دنیای فۆلکلۆر، دیاری ئەمڕۆ، بۆ خۆشیتان، شەوچەرەیێکی کوردەواریی، سەدای چیرۆکی کوردیی، هاوار خاڵە ڕەجەب، ڕاپۆرتی مایکرۆفۆن، فەرهەنگی ڕۆشنبیریی، ڕۆژێ لە ڕۆژان (1966-1989) .
خاوەنی یەکەمین بەرنامەی هونەرمەندانەی تەلەڤزیۆنیی، پەیامی هونەر، (تۆمارکردنی لە بەغداوە بۆ کەرکووک) (1970-1973) .
-بابی دوو کوڕ و کچێکە (1965 کابانی هەڵبژاردووە) .
$بەرهەمە چاپ کراوەکانی:$
1-ببوورە دراما 1961، چاپخانەی کامەرانیی، سلێمانی
2-بژی مرۆڤ، کوورتە چیرۆک، 1970، جاپخانەی سەلمان ئەلئەعزەمیی، بەغدا
3-مستەفا سائیب ئەستێرە گەشەی کورد، لێکۆڵینەوە، 1999، سلێمانی
4-هونەری درامایی ڕادیۆی کوردیی، لێکۆڵینەوە و ئاشناکردن، 2000، سلێمانی، دەزگای سەردەم
5-ئەدەبی نامە نووسینی کوردیی، لێکۆڵینەوە و ئاشناکردن، 3 بەرگ، 2004، #هەولێر#، دەزگای ئاراس
6-عەقیدەی ئیمان، عەقیدەی کوردیی، مەولانا خالیدی #شارەزوور#یی نەقشبەندیی، کۆنترین دەستنووس، 1819، لێکۆڵینەوە و ئاشناکردن، 2004، هەولێر، دەزگای ئاراس
7-دەستەوارەیێ نان بۆ مێژوو، لێکۆڵینەوەی 17 بابەتی کوردیی، 2004، سلێمانی، #وەزارەتی ڕۆشنبیری#
8-باقة دراسات کوردیة، لێکۆڵینەوەی کوردییە، 2006، هەولێر، دەزگای ئاراس
9-گوتوبێژێکی دەگمەنی تۆفیق وەهبیی و خوێندنەوەیێکی ڕەخبەگرانە، وەرگرتن و تۆمارکردنی؛ ئەمیر حەسەن پوور، نووسینەوەیی و پەراوێز و خوێندنەوەیی؛ بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانیی 2011 (لەگەڵ CDی گوتوبێژەکە)
10-گەڕان بۆ ڕاستیی، لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە؛ بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانی 2011 (کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی ڕۆشنبیرییە) .
11-ڕۆژێ لە ڕۆژان، گەڵالەکردن و تۆمار کردنی؛ بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانی 2011 (18 دیمانەی ڕادیۆیی و ڕۆژنامەنووسیی ساڵانی (1966-2008) . (لەگەڵ CDی 6 نموونەی دیمانەکان) .
12-مێژووی ئەدەبییاتی خۆراوا لە ئەدەبی کورددا، کۆکردنەوە و وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەی، بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانی 2012
$بەرنامەکانی لە تەلەڤزیۆنی بەغدا و #کەرکووک# و ڕادیۆی کوردیی بەغدا$
1-ئاوێنەی شیعری کوردیی، تەلەڤزیۆنی بەغدا -شوباتی 1968
2-پەیامی هونەر، تەلەڤزیۆنی کەرکووک 1970-1973
ڕادیۆ
1-دەنگی هونەر 1966
2-چیرۆکی هەفتە 1966-1967
3-دنیای ئەدەب و هونەر 1967
4-بۆ خۆشیتان 1967
5-شەوچەرەیێکی کوردەواریی 1971-1974
6-سەدای چیرۆکی کوردیی 1971-1974
7-هاوار خاڵە ڕەجەب 1971
8-ڕاپورتی مایکرۆفۆن 1971
9-دنیای فۆلکلۆر 1969
10-فەرهەنگی ڕۆشنبیریی 1980
11-ڕۆژێ لە ڕۆژان 1978-1989 (بە دابڕانەوە لەنێوان 2002-2007)