مەودا: فەرهەنگی خاڵ
تیژی دەمی تیغ
مەیدان
مەودام بدە
مەودا: هەنبانە بۆرینە
کوردی:
لێواری تیخ
نووکی خەنجەر و شمشێر
ماوەی بەینی دوو شت
مۆڵەت، قانە
سەردەمێ لە کات و سات، ماوە
فارسی:
لبهٔ تیغ
نوک خنجر و شمشیر
مسافت
مهلت
مدتی از زمان
مەودا: فەرهەنگی شێخانی
– ماوە
– نووکی تیغ
– تیژی
نموونە: مەودای نێوان دارەبییەکان [حەمەدۆک، ل313]
مەودا: فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: نووک. نشتەر. لێواری تێخ. نووکی خنجێر و شمشێر.
فارسی: نیش، نُک، ناوک. نیشتَر.
العربية: رَأس. مِحجَم.
mewḍa فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز
noun blade
[1]
نالی:
سیلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا
......
برۆت تیغێکە وسمەی سەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
مەودا=تیژی
کوردی:
ئەسڵ ئەگەرچی عیشقە دڵ مایەی فەساد و فیتنەیە
ڕیشە کەن بایە لە سینەمدا لە مەودا کاشکی
مەودا=چەقۆ
Nota: Kurdipedia vuole raccogliere "tutte" le parole curdi e frasi da tutti i dialetti . Si prega di aiutare Kurdipedia ...
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 78
Scrivi il tuo commento su questo articolo!