لە ساڵی 1957 لە گوندی کرۆژ سەربە شارۆچکەی #کۆیە# لە دایکبووە، دایکی نەوەی شاعیری ناودار سافی هیرانیی ە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەغدای پایتەختی ئێراق و خوێندنی لە بواری ئامۆژگاری تەندرووستی ئاژەڵی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1979 لە شارەدێی #سیدەکان# بووەتە فەرامانبەر، پاشان بۆ شارەدێی #دێگەڵە# کواستراوەتەوە و تا ساڵی 1985 لەو شوێنە وەک فەرمانبەر بەردەوام بووە، دواتر بەهۆی هەڵوێستی سیاسی لەسەر کارەکەی لادراوە، لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و تا ساڵی 1996 بەردەوام بووە، هەروەک بەشدار قادر ئاماژەی بۆ کرد.
لە ساڵی 1996 بەرەو ئەوروپا چوو و لە وڵاتی هۆڵەندا تا دواڕۆژی تەمەنی لەو وڵاتە مایەوە.
شاعیر چەندین تێکستی هەڵبەستی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکردووەتەوە، جگە لە گێڕانی چەندین کۆڕی هەڵبەستی، دیوانێکی هەڵبەستی بەناوی هاوارێکی بەبێ فریا لە ساڵی 2004 بڵاوکردەوە، بەم دواییەش بەنیازی بڵاوکردنەوەی دیوانێکی دیکەی هەڵبەستی بوو.
ڕۆژی #14-04-2011# ، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە سییەکانی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,384
Scrivi il tuo commento su questo articolo!