ساڵی 1961 لە شارۆچکەی #هەڵەبجە#ی کوردستانی عێراق لەدایک بووم، ئەو کاتە باوکم لەو شارەدا فەرمانبەر بوو.
هەر بەهۆی کارکردنی باوکمەوە پۆلی یەکەمی سەرەتاییم لە شاری #شەقڵاوە# ی پارێزگای #هەولێر# تەواوکردووە، پۆلی دووش لە هەڵەبجە و دواتر لە خوێندنگەکانی بێکەس و گۆران لە شاری #سلێمانی# قۆناغی سەرەتاییم تەواوکرد.
قۆناغی ئامادەییم لە هەردوو ئامادیی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی و دواناوەندی ڕانیە لە شاری ڕانیەی بناری کێوەڕەش خوێندووه.
دوا قۆنا غی خوێندنیشم لە بەغدا، لە پەیمانگەی بەڕێوەبردنی ڕەسافە تەواوکرد.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، سەر و سەودام لەگەڵ نووسیندا پەیداکرد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەڵبەست بەشێکی دانەبڕاوە لێم.
خوێندنەوەی هەڵبەستەکانی #مەحوی# لای من تام چێژێکی سۆفیانەم دەداتێ، کە ڕێک و ڕەوان دەمکاتە دەروێشێکی حاڵ گرتوی ناو ئەم خانەقا پاکیزەییەی هەڵبەست.
لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەتەکانەوە دەستم کردووە بە کاری ڕۆژنامە گەری و لە ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستانی عێراقدا کارم کردووە.
لە ساڵی 1996 دا هەوارم گواستەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لێرەش لە مانگی 12ی ساڵی 1999 وە کارمەندم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,267
Scrivi il tuo commento su questo articolo!