(کردی فارسی)
عەبدولڕەحمان شرفکندی، (یک جلدی)، (#هەژار موکریانی#)، چ1، تهران، انتشارات سروش، 1369 (1990)، 1035ل.
فەرهەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە هۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی (هەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. هەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی 1990 لە تاراندا بووە. لە هەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و هەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرهەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە.
هەژار لە پێشەکیی فەرهەنگەکەدا سەبارەت بە هۆکاری ناو نرانی نووسیویەتی:
(ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە: هەنبانە بۆرینە، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: هەرچیت بوێ دەستی تێخە دێتە چەنگت.)
Leggi il libro: هەنبانەبۆرینە
Scaricare total:
24,999 volte
Preghiamo tutti gli scrittori, traduttori ed editori per informarci se non sono d'accordo per avere i loro libri scaricati dal server di Kurdipedia .
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 96,474