بە هۆی سیاوەش گۆدەرزی یەوە ئامادە کراوە. کتێبی فەرهەنگی منداڵان لە تیراژێکی کەمدا لە ساڵی 1994دا لە کوردستاندا بڵاو کرایەوە، لەبەر ئەوە چاوبەر چاوگرتنی ئو ڕاستییە کە کتێبخانەی کوردی لە بواری نووسین لەسەر منداڵان و بابەتی پەروەردە و بارهێنانی منداڵدا هەژارە، پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. لە تەلەفزیۆنەکانیدا ناسێندرا و لە ڕادیۆ "کوردستان" ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا لە چەند بەرنامەیەکی تایبەتیدا خوێنرایەوە و هەروەها لە ڕۆژنامەی "کوردستانی نوێی ژمارە 788 ی ساڵی سێهەمدا وتارێکی لەسەر نووسرا.
نووسەر لە پێشەکی چاپی دووهەمدا دەنووسی: "ئێستا کە بۆ چاپی دووهەم "فەرهەنگی منداڵان" ئەویش نەک لە کوردستان بەڵکوو لە وڵاتی سوید چاپ دەکرێ پێویستە بڵێم کە فەرهەنگی منداڵان بابەتێکی تازەیە لە زانستی پەروەردە و بەخێو کردنی منداڵاندا کە ساڵی 96 لە فەرانسە چاپ کراوە و نرخێکی قورسی زانستی هەیە. دایکان و باوکانی کورد دەتوانن لە بارهێنان و پێگەیاندنی منداڵەکانیاندا لەم کتێبە کە بە زمانێکی سادە و ساکار نووسراوە، کەڵک وەربگرن. چونکە ڕەنگە هەموو بنەماڵەیەکی کورد نەتوانێ بەو شێویە کە پێویستە لە زمانی سیدی یان زمانەکانی دیکە کەڵک وەربگرن. هەر بۆیە ڕەنگە ئەم کتێبە لەو بارەیەوە کەلێنێک پڕ بکاتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە بە داخەوە کتێبخانەی کوردی بە گشتی لە بواری کتێبی ئەوتۆدا لاوازە و جیهانی منداڵان بە هەموو لایەنەکانیەوە وەپشت گوێ خراوە و بەتایبەتی لە بواری زانستی و نوێشدارییەوە لە ژمارەی قامکەکان زیاتری لەسەر نەنووسراوە. ڕەنگە ئەمە زادەی باری سیاسی کوردستان بێ، بەڵام خۆ ناکرێ دەرفەتی ڕەخساو لەدەست بدەین و لەم پێناوەدا تەکانێک لە خۆمان نەدەین. هەر بۆیە ڕەنگە ئەم کتێبە خشتێکی لەسەر دیواری بەلەنگاری کتێبخانەی کوردی دابنێ. دیارە ئەوە ئیتر هەڵسەنگاندن و پەسەند کردن یان نەکردنی دەکەوێتە ئەستۆی شێوەی بیرکردنەوەی خوێنەران و ئەوە ئەوانن قەزاوەتی لەسەر دەکەن.
شاری ئوپسالا ساڵی 1997
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,648
Scrivi il tuo commento su questo articolo!