لە ساڵی 1330 (1951) هەتاوی لە گوندی کەڕئاوا سەر بە ناووچەی شامیانی #مەریوان# مێر منداڵێکی چاو گەش و ئێسک سووک چاوی بەم دوونیا پڕ لە چەرمە سەری و نا عەداڵەتیانەی ژیان هەڵهێنا و دڵی بنە ماڵەکەی زۆر خۆش کرد و ناوی نرا ناسر. دوای چەند ساڵ باوکی بە ناوی مامە ڕەشە هەورامی ژیانی گوند نشینی بە جێ هێشت و لە مەریوان جێگیر بوون.ناسر ڕەوانەی قووتابخانە کرا هەتا پۆلی شەسی سەرەتاییی خوێند، بە هۆی ئەوەی کە ئەرکی سەر شانی باووکی تۆزێک سووکتر بکات وازی لە خوێندن هێنا و لە موسافر خانە و قاوەخانەکەی باوکی دەستی بە کار کرد و هاوکار وو پشتیوانی باوکی بوو.
دواتر کە گەورەتر بوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنا و پیشەی شۆفیری مینیبووسی لە نێوان مەریوان #سنە# هەڵبژارد. لە هەمووی ئەو کاتانەی ژیانیدا شاهیدی زۆر ناعەداڵەتی بەرانبەر گەلە چەوساوەکەی بوو بیری قووڵی لە سەر دەکردنەوە. کاک ناسر مرۆڤێکی زۆر کۆمەڵایەتی بوو و لە عەینی حاڵیشدا زۆر بە ڕەحم و بەبەزەییی بوو دەستی کۆمەکی بۆ لای هەژاران و بێ دەرەتانان دریژ دەکرد وو هەر چەشنە هاوکاریەکیان پیویست ببوایە ئەو بە دڵ و گیان کۆمەکی دەکردن.ئەو حەتا نیسبەت بە حەیواناتیش دڵێکی فراوانی بوو بۆ نموونە ئەگەر پشیلە یان سەگیکی دەدیت لە کۆڵانان بێچوویان بووە بێ سەر پەنان ئەو لە ماڵی خۆی یەوەپەتووی بۆ دەبردن و سەر پەنای بۆ درووست دەکردن و خواردنی پێ دەدان.
کۆی ئەو تایبەتمەندیانەی ئەویان خۆشەویست کردبوو.یەکێکی ترلە تایبەتمەندی ئەو دەنگە خۆشەکەی بوو کە لە دانیشتنە ڕەفیقانەکانی خۆیدا بە خوێندنی گۆرانی حەسەن زیرەک مەجلیسەکەی ڕازاوەتر دەکردەوە. کاتێک شۆرشی گەلانی ئێران بە دژی حکۆمەتی نگریسی حەمەڕەزاشای پەهلەوی دەستی پێ کرد دەرفەتێکی باش بوو بۆ کاک ناسر تا بتوانێ لەو خەباتەدا بە دژی ناعەداڵەتی مۆبارەزە بکات. بە لە بار چوونی شۆرشی 1357ی هەتاوی ئێران لە لایەن ئاخوندە مێزەر بەسەرەکانی بە ناو کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکی تر سەر کوت و خەفەقان دژی ئازادیخوازانی ئێران بە تایبەتی گەلی کۆرد دەستی پێ کرد.لە28 ی موردادی 1358ی هەتاوی خومەینی فەرمانی هێرشی نیزامی بە دژی گەلی کورد ڕاگەیاند. پاش ئەو فەرمانە کاک ناسر هاوڕێ لە گەڵ بنەماڵەکەی چەکی شەرەف وو شۆرشگێڕیان هەڵگرت بە دژی داگیرکەران.
کاک ناسر بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ساڵی 1359 ی هەتاوی لە شەڕێکدا لە شاری مەریوان لە گەڵ هێزەکانی تاریکی و نەزانی کاک ناسر بریندار بوو.پاش ساڕێژ بوونەوەی برینەکەی گەڕایەوە ڕیزی هاوسەنگەرانی.کاک ناسر ئینسانێکی ڕووخۆس بە دیسیپلین و خۆشەویستی خەڵکی شار و دێهاتی مەریوان هەر وەها خۆشەویستی هاوڕیانی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەهیزی زرێباری مەریوان بوو.
بە هۆی لێهاتوویی خۆشەویستیەوەکرابەسەرلکی یەکێک لە لکەکانی هێزی زرێواری مەریوانی ئەوکات بە فەرماندەهی
شەهیدی هەمیشە زیندوو شەهید مەنسور ڕەشەهەورامی کە برای کاک ناسر بوو. قارەمانەتی ئەو هێزە بۆوەتە وێردی زمانی گەورەو بچوکی خەڵکی ناوچەکە.لە ڕۆژی حەوتی خاکەلێوە ساڵی 1362 ی هەتاوی لە کاتێکدا کە تەنها حەوت ڕۆژ لە نەورۆز جەژنی نەتەوەیی گەلی کۆرد و هاتنی بەهاری سەر سەوز و ڕازاوە بە گوڵە نێرگز و بۆن خۆشەکانی دیکە، دار و درەختەکان بە پۆشینی بەرگی سەوز سیمای سروشتی کوردەواریان هەر چی جوانتر و دڵڕفێن تر دەکردەوە. ڕێژێمی تینوو بە خاک و خوین گەوزاندنی کوردستان، هێرشی وەحشیانەی خۆیان بۆ سەر پێشمەرگەکانی هێزی زرێواری مەریوان کە لە ئاواییی ئەویهەنگ بوون دەست پێ کرد، پێشمەرگە قارەمان و چاو نەترسەکان ڕۆڵەراستەقینەکانی گەلی کورد بە ئامادەگیەکی هەر چی تەواوەوە بۆ ئەو شەرە نەخوازراوە سەنگەریان گرت.
کاک ناسر کە یەکێک لەو کەسانە بوو کە سوێندی خواردبوو کە هەتا دوا هەناسەی سەنگەر چۆڵ نەکا و دیفاع لە ئازادی و کەرامەتی خاکی کوردستان بکات هەر چی زیاتر ورەی بە پێشمەرگەکان دەدا.شەرەکە تا دەهات گەرم و گەرمتر دەبوو، بەلام بە داخێکی زۆر گرانەوە سینگی کەوتە بەر گوللەی هێزەکانی ڕێژیمی جەهل و نەزانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێرانەوە و بریندار کرا، بە هۆی کاریگەری برینەکەیەوە چاوە جوانەکانی بۆ هەمیشە لە سەر یەک داناو بۆ هەمیشە ماڵ ئاواییی لە هاوسەنگەران و بنە ماڵە و منداڵە ئازیزەکان و هەر وەها گەلی کورد کرد.
هەر لەو شەڕەدا بوو کە پێشمەرگەیەکی قارەمانی تر بە ناوی عەلی بوبان خەڵکی شاری سنە شەهیدبوو. هەزار مەخابن ئەوان زیاتر نەژیان تا خزمەتی زیاتر بە کوردستانە داگیر کراوەکیان بکەن و درێژەی ڕێگایان بە هاوسەنگەرانیان سپارد.هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید ناسر فەتتاحی ناسراو بە ناسر ڕەشەهەورامی و شەهید عەلی بوبان هەر وەها هەموو شەهیدانی سوور خەڵاتی گەلی کورد.