ئارد بێژان و ڕۆح کێشان.
پێشوان ئەگێڕنەوە: ژنێکی مێرددار دۆستێکی دەبێت، هەموو ڕۆژێک کە مێردەکەی دەچێتە سەرئیش، لەگەڵ دۆستەکەیدا دەست بە کەیفکردن دەکات، هەتا نزیکی هاتنەوەی مێردەکەی، ئینجا بە پەلەپەل دەست بە نانکردن دەکات، مێردەکەی بە برسێتیی و ماندووێتیی ئێتەوە، زۆر چاوەڕێ دەکات تا دوو نانی بۆ دەبرژێنێت، هەر چەند بە ژنەکەی دەڵێت: بۆچی نانەکەت درەنگ پێدەگات؟ ژنەکە دەڵێت: (ئارد بێژان و ڕۆح کێشان) ڕۆژێک کابرا وەڕس دەبێت و دەڵێت وانییە، ئارد زوو دەبێژرێتەوە، ئادەی ئەو ئاردەم بۆ بێنە، با زوو بۆت ببێژمەوە، ژنەکەی سپێنەی هێلکەیەکی بۆ لە ئادەکە هەڵدەکێشێت و بۆی دەبات، لەبەر تەڕی ئاردەکە بە سپێنەی هێلکە، کوونی هێڵەکەکە دەگیرێت، پیاوەکە هەرچەند دەکات ئارد دانادات، ژنەکەی پێی دەڵێت: پێم نەوتی ئاردبێژان و ڕۆح کێشان، ئێستا ئەم پەندە لە ڕووی تەوسەوە بە یەکێک دەوترێت کە ئیشێکت بەفێڵ بۆ بکات، بە خاوەخاویش بیداتە دەستت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,834
Scrivi il tuo commento su questo articolo!