خەندان- سۆران کەریم
بەپێی ئامارێکی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی پەرویزخان، لەماوەی مانگی ڕابردوودا، دەستبەسەر زیاتر لە 580 تەن خۆراکی خراپ و نەشیاودا گیراوە.
عومەر محێدین عەبدوڵڵا، لێپرسراوی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی پەروێزخان، بۆ خەندان ڕاگەیاند:" لەماوەی مانگی تەمموز دا، یەکەکەیان پشکنینی بۆ زیاتر لە (55) هەزار تەن خۆراک و خواردەمەنی و کەرەسته و شمەکی جیاواز کردووە، کە ڕێژەیەکیان بەهۆی نەشیاویان و دەرنەچونیان لە پشکنینەکان، دەستیان بەسەردا گیراوە".
وتیشی:" بڕی ئەو خۆراک و شمەکە نەشیاوانە، نزیکەی (587) تەن بوون و جۆرەکانیشیان بریتیی بوون لە: دۆشاوی تەماتە، بابەتەکانی شیرەمەنی، دۆ و ماست، شیرینی و کێک، خوێ، ئایس کرێم و چەند بابەتێکی خۆراکی دیکە".
عومەر محێدین، ئەوەشی خستەروو، ئەو خۆراکە گیراوانە، یان لەناوبراون، یاخود بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕێنراونەتەوە، ڕونیشیکردەوە: هەموو خۆراکێک کەلە ئێرانەوە دێت، لەلایەن یەکەکەی ئەوانەوە بە سێ ئاست و لەبوارەکانی: فیزیایی، کیمیایی و بەکترۆلۆجیی، پشکنینی بۆ دەکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لە شیاویان.
هێنانی خواردنی خراپ بوو نەشیاو لەلایەن بازرگانەکان بۆ ناوشاری سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەی هەرێم هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان، سەرباری هەوڵە بەردەوامەکانی لایەنە پەیوەندارەکان، بۆ کۆنترۆڵکردن و بەرگرتن لەهێنانی کەرەسته و خۆراکی خراپ.
- 07-08-2013
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,744
Scrivi il tuo commento su questo articolo!