جلی کوردی، پۆشاکی نەتەوەیی خەڵکی کورد و کوردستانە. لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی خۆیی لە کراسی درێژ بۆ ژنان و ڕانک یان شەڕواڵدا دەبینێتەوە بۆ پیاوان. ئەم جلانە نەک تەنیا بۆ خەڵکی کورد بەڵکوو بۆ کوردستانییانی ناکوردیش تا ڕادەیەک بە هەمان شێوەیە. بۆ نموونە ئاشووری و کوردە جووەکانیش هەر هەمان پۆشاکیان پۆشیوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/89147/0025.JPG=KTML_Photo_Alt=جلی کوردی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/89147/0025.JPG=KTML_Photo_End=
ناوی پارچەکانی جلی کوردی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگۆڕدرێت، ڕانک و چۆغە، شەڕواڵ و مرادخانی، ستارخانی، شاڵ و شەپیلک، کەوا، سەڵتە، هێلەک و ئاوەڵ کراس، هەندێک لەو زاراوە و دەستەواژانەن کە بۆ جلی کوردی بەکاردێن.
=KTML_Bold=لە باشووری کوردستان هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 10ی مانگی مارت ڕۆژی جلی کوردییە و خەڵکانێکی زۆر ئەم جلانە دەپۆشن.=KTML_End= لە جەژنە نەتەوەییەکانی وەک نەورۆز و ئەوانی تردا ئەم جلانە زۆر بەشێوەیەکی بەرچاو لەبەردەکرێن.
لە ئەدەبی کوردی، بەتایبەتی بەند و هۆنراوەکان پەسنی زۆری جلی کوردیی تێدایە. زۆر جار لە بەیتەکاندا ڕەنگی کراسی خانمان بووەتە پێناسی ئەو کەسە و بەندبێژەکە بەهۆیەوە بەندی بەسەردا گوتووە.
لەگەڵ جلی کوردیدا هەندێک ئێکسسواری تایبەتیش هەیە، کە ئەوانیش ڕەنگدانەوەی مێژوو و کولتووری کوردین. بۆ نموونە #خشڵ# و سەروکڵاو بۆ ئافرەتان و بۆ پیاوانیش #مشکی#، #جامانە#، #فەقیانە# و #خەنجەر# و زۆری تر تەواوکەری ئەم جلانەن.
زۆرێک لە بێگانەکان چ ژن، چ پیاو، کاتێک هاتوونەتە کوردستان، بە جلی کوردییەوە وێنەیان گرتووە و پێی سەرسام بوون.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 287,870
Scrivi il tuo commento su questo articolo!