ئەمرۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ گەوەرەترین بودجەی عێراقی پەسندکرد کە بڕەکەی 174 ترلیۆن دینارە و هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 21 ترلیۆن دیناری بەردەکەوێت.
د. فازل نەبیی بریکاری وزارەتی دارایی عێراق بە (خەندان)ی ڕاگەیاند: ئەمرۆ 19ی ئەیلولی 2013 لە دوا کۆبونەوەی خۆیدا وەزارەتی دارای عێراق بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2014ی عێراقی پەسندکرد و پاشان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد : لە بودجەی خەمڵێنراوی 2014ی عێراق 110ترلیۆن بۆ بودجەی تەشغیلی و 64 ترلیۆن بۆ بودجەی وەبەهێنان تەرخان کراوە.
بریکاری وەزیری دارایی عێراق وتیشی: بودجەی ئەمساڵی عێراق دەگاتە 174 ترلیۆن دینارە، ئەمە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو بودجەکە 138 ترلیۆن دینار بوو، بەمەش بودجەی 36 ترلیۆن زیادی کردووە.
سەبارەت بە بەشی هەرێمی کوردستان فازل نەبی وتی: بەشی هەرێمی کوردستان وەک خۆی سەدا 17 دەمێنێتەوە، واتا له و بودجەیە هەرێمی کوردستان نزیکەی 21ترلیۆن دیناری بەردەکەوێت، ئەویش 18ترلیۆن و 800ملیار دینار وەک بودجەی گشتی و نزیکەی 3 ترلیۆن وەک بودجەی حاکیمە.
#10-09-2013#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,596
Scrivi il tuo commento su questo articolo!