راپۆرتەهەواڵێکی دەزگاکانی ڕاگەیاند بڵاویانکردەوە، نزیکەی 7 هەزار وێنەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەشەقامە گشتیەکانی ناوعیراق هەڵواسراون، ئەمە لەکاتێکدا کە سەدام حسەین سەرۆکی ڕژێمی پێشوی بەعس، بەپێی ئامارێکی پێشوو، نزیکەی 5 هەزار و 500 وێنەی هەڵواسرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشووی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکا، ژمارەی وێنەکانی سەدام حسەین لەکاتی چوونەناوەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ناو عیراق ساڵی 2003، نزیکەی 5 هەزار و 500 وێنەبووە، ئەمەش بەبەراورد بە وێنەکانی مالکی لەئێستادا کەمترە.
چاودێرانی سیاسیی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باس لەوەدەکەن کە، دانانی وێنەی مالکی لەشوێنە گشتیەکان، بەتایبەت لەبەردەم خاڵەکانی پشکنین و شوێنە ئەمنیەکان، پێشێلکارییەکی ڕوونی دەرهەق بە دەستوری عیراق،چاودێران پێشیان وایە،" ئامانج لەهەڵواسینی ئه و وێنانەی مالکی، گەڕانەوەیە بۆ کلتوری ڕژێمێکی دیکتاتۆری و تاکڕەویی لە دەسەڵاتدا".
هێشتا دیاردەی هەڵواسنی وێنە و پۆستەری سەرۆک و کەسایەتیە سیاسیەکان لە دەزگا حکومی و شوێنە گشتیەکان لەعیراق، بوونی هەیە و چەند لایەنێکی سیاسییش پێیان وایە هەڵواسینی ئه و وێنانە جێی مشتومڕە.
- 02-12-2013
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7,065
Scrivi il tuo commento su questo articolo!