کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان..
وەک ئاگادارن بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 20-11-2013 بە دەستێکی نادیار کاکە (سەروەت حاجی ڕەشید) شەهید کرا. لە ڕۆژی شەهید کردنیەوە تا ئەمرۆ لێدوان و هەواڵی جیاجیاو نادروست لە هەندێ کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕۆژنامەو گۆڤارو پێگەی ئەلکترۆنیەوە بڵاودەکرێتەوە، ئێمە لە بنەماڵەو خزمانی کاکە سەروەت بە پێویستی دەزانین ئەم ڕونکردنەوە بۆ ڕای گشتی خەلکی کوردستان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاو بکەینەوە.
1- شەهید (سەروەت) لەماوەی 20 ساڵی ڕابوردودا بۆ حیزبەکەی و نیشتمانەکەی کەسێکی بە دیسپلین و دڵسۆز بوە، جێگەی شانازیی هەمووان بووەو خۆشی شانازیی کردوە بەو خزمەت و ئەرکەی لەسەر شانی بوە.
2- ئێمە بەناوی بنەماڵەو خزمانی (شەهید سەروەت)ە وە ڕایدەگەیەنین، کە بەهیج شێوەیەک لێدوانمان بۆ هیچ گۆڤار و ڕۆژنامەو پێگەیەکی ئەلیکترۆنی نەداوە، بۆیە تەواوی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لەسەر شەهیدکردنی کاکە سەروەت لە هەندێ کەناڵەوە بڵاودەکرێنەوە بەناراست و نادروستی دەزانین،. لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە بۆ لەمەودوا هەر هەواڵ و زانیارییەک بەبێ ڕەزامەندی بنەماڵەکەمان لەهەر دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە بڵاو بکرێتەوە ئێمە بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین کە ڕێگای یاسایی لەبەرامبەری بگرینە بەرو لە دادگا ساکاڵای لەسەر تۆمار بکەین.
3- سەرەڕای سوپاسی زۆرمان بۆ هەوڵی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبونیان، هیوادارین کە بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ڕووبەرووی دادگایان بکەنەوە، ڕاشیدەگەیەنین کە تەنها بەڕێزان لە سکرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال و دادگاو هێزەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان مافی لێدوان و قسەکردنیان لەسەرئەو دۆسیەیە هەیە.
لەگەڵ ڕێزدا...
بنەماڵەی شەهید
سەروەت حاجی ڕەشید
2-12-2013
بۆ پەیوەندی: عومەر حاجی ڕەشید – برای شەهید سەروەت : 07501943056
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,780
Scrivi il tuo commento su questo articolo!