بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (کیومەرس حوسێن)م بیست کە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە گیانی بەخشی و چووە بەر دلۆڤانیی خودا.
ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی خەمبار کرد.
زۆر بە پەرۆش بووین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ چارەسەری نەخۆشییەکەی بکرێت و لە ژیان و کارەکەیدا بەردەوام بێت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خواڵێخۆشبوو و گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و لە خودای میهرەبان داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#12-12-2013#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,848
Scrivi il tuo commento su questo articolo!