خەندان- ڕەهێل سەمەد
لە ماوەی هەفتەیەک سێ کوردی شەبەک لە پارێزگای موسڵ دەکوژرێن و بەرپرسێکی حزبیش ڕایدەگەیەنێت کورد بوون و شیعە بوونیان هۆکاری سەرەکیە بۆ تیرۆرکردنی کوردانی شەبەکە.
سەعید مەموزینی کارگێری لقی 14ی پارتی لە موسڵ بەخەندانی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ(12ی کانونی دووەمی 2014) لەناوچەی (سوق الغنم)شاری موسڵ کوردێکی شەبەک بەدەمانچەی بێدەنگ دەکوژرێت.
وتیشی: لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو سێ کوردی شەبەک بەمجۆرە دەکوژرێن، کە هۆکاری سەرەکی ئەو تیرۆرکردنە بۆ کوردن و شیعە بوونیان دەگەرێتەوە.
سەعید مەموزینی ڕاشیگەیاند: لەسنوری پارێزگای موسڵ زیاتر لە 400 هەزار کوردی شەبەک هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی پارێزگاکە بەشێکی زۆریان ناوشاریان جێهێشتوە و ڕوویان لە ناوچە ئارامەکانی دەوروبەری موسڵ یان شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
کارگێرەکەی لقی 14ی پارتی لە موسڵ ئەوەشی خستەروو: هەر ئەمرۆ لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک حەوت سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.
- 12-01-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,488
Scrivi il tuo commento su questo articolo!