خەندان-ڕەهێل سەمەد
بەگوێرەی ئامارەکان لە مانگی شوباتی ڕابردوو زیاتر لە حەفتا کەس لە پارێزگای نەینەوا کوژراون، لەو ژمارەیە 11 کەسیان کوردن، ئەمە لەکاتێکدا لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە 90 کەس لەو پارێزگایە کوژرا بوون.
سەعید مەموزینی، کاگێری لقی 14ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە موسڵ بە خەندانی ڕاگەیاند، لە ماوەی مانگی شوباتی ڕابردوو، لە سنووری پارێزگای نەینەوا، 73 کەس بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بە ڕووداوی جۆراوجۆر کوژراون، وتیشی: لەو ژمارەیە 11 کەسیان کوردن کە زۆربەیان لە کوردانی شەبەکن.
بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ 91 کەس لە شاری موسڵ و دەوروبەری بە ڕووداوی جۆار وجۆر کوژراون، لەو ژمارەیە شەش کەسیان لە نەتەوەی کورد بوون، بەمەش ڕێژەی کوژراوان لە مانگی دوو بە بەراورد بە مانگی یەکی ئەمساڵ بەهۆی کردە توندوتیژییەکان کەمی کردووە.
هاوکات بە گوێرەی ئامارێکیش لە ماوەی ساڵی 2013، لە سنووری ئەو پارێزگایە 714 کەس بە ڕووداوی توندوتیژی کوژراون، کە 103 یان کوردن، لەو ژمارەیە شەش ڕۆژنامەنووس و 3 دکتۆر و 2 ئەندازیار و فرۆکەوانێک لەنێو ئەو کوژراوەکاندان.
هۆکاری بەردەوامی توندوتیژیەکانی ئەو پارێزگایە بۆ بوونی چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی قەیرانەکانی سووریا بەردەوام لە ڕێی ناوچە سنوورییەکانەوە دزە دەکەنە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار.
01-03-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,430
Scrivi il tuo commento su questo articolo!