خەندان- هێڤی خالید
بەڕێوبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی 50تۆمەتبار لەمانگی یەکی ئەمساڵەوە بە هۆی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشەبەرەوە دەستگیر کراون.
عەمید جەلال ئەمین بەگ بەڕێوبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە لێدوا نێکی تایبەت بەخەندان ڕایگەیاند: لەمانگی یەکی ئەمساڵەوە نزیکەی 50 تۆمەتبار کەتێوەگلاون لە بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون.
وتیشی:" ئه و کەسانەی کەبەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون کورد و فارسن"
سەبارەت بە نزیک بوونەوەی جەژنی نەورۆز کە گەشتیارێکی زۆر لە خاڵەسنورییەکانەوە دێنە ناوشارەکانی کوردستان عەمید جەلال وتی: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە کە خەڵکێکی زۆر لە خاڵە سنورییەکاندا دێنە ناوشارەکانی کوردستانەوە هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە و گەڕان و پیشکنینەکەنمان زیاتر دەبێت.
- 13-03-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,293
Scrivi il tuo commento su questo articolo!