بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نزیکەی دوو هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
بەپێی ئەو ئامارەی هاتوچۆی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا 1892 هاوڵاتی لەهەرێمی کوردستان بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم عەمید قادر سدیق، بە ماڵپەڕی سبەی ڕاگەیاندوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 105 هاوڵاتی بەڕوداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو 1787 هاوڵاتی دیکەش بریندار بون، بەوپێیەش ڕۆژانە 63 هاوڵاتی دەبنە قوربانی.
ئاماژە بەوەش دەکات، هۆکاری ڕوداوەکانی هاوتوچۆ لە هەرێمدا، بریتیە لە پابەند نەبونی شۆفێران و خراپی ڕێگاوبانەکان و تێکچونی کەش و هەوا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,669