- لەئەنجامی تەقیینەوەی دوو بۆمبی چێنراودا لە گوندی حسێنییەی ناحیەی جەلەولا، دوو ئەفسەر و پێشمەرگەیەک شەهید بوون.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک سێ کەس بە کوژراوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرانەوە سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە کوژراوەکان کاندیدی ئیئتلافی عیراق بووە لە کەرکووک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
- ئاگرێکی گەورە لە چیای کۆڕەک کەوتەوە و بەهەوڵی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەی خەلیفان و سۆران و ڕواندز توانرا دوای (5) کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. بەو هۆیەشەوە نزیکەی (50) دۆنم پوش و پەڵاش سوتاوە و زیانێکی زۆریش بەو دارە سروشتیانە گەیشتووە کە لەو ناوچەیەدا بوون.
- دوو پاسداری ئێرانی، کە ئەندامی تیمێکی شارەزای پوچەڵکردنەوەی مین بوون، لەناحیەی (باقرت)ی سەر بە قەزای مەخمور کوژران.
- بۆ ڕێکخستنی هاوکارییە مەدەنی و سەربازییەکانی، سوپای ئەڵمانیا یەکەیەک لە سوپای وڵاتەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,061
Scrivi il tuo commento su questo articolo!