پەیوەند جەلال
لەشاری سلێمانی لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زۆرترین ئه و توێژانەی بەڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە کاسبکارانن و دوای ئەوانیش خوێندکاران.
مولازمی یەک بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیمان، لە هەشت مانگی ڕابردوودا 54 کاسبکار بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین توێژن بەتایبەتیش لەمانگی حوزەیراندا کە 14 کاسبکار گیانیان لەدەستداوە.
مولازم بەهمەن وتی: "جگە لەخەڵکانی کاسبکار، لای ئێمە شۆفێرانی تەکسی و بارهەڵگریش هەر بەکاسبکار هەژمار دەکرێن، جگە لەوەش زۆربەی ئه و کەسانەی ڕوو لەکاروباری فەرمانگەکان دەکەن خۆیان بەکاسبکار دەناسێنن".
وتیشی: "دوای ئەوانیش خوێندکاران دێن کە لە هەشت مانگدا 12 خوێندکار گیانیان لەدەست داوە و پاشانیش منداڵان بە پلەی سێیەم دێن کە 13 منداڵ بوون".
بەپێی ئامارەکەی هاتوچۆی سلێمانی، کەمترین ئه و توێژانەی له و ماوەیەدا بەڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە (پزیشک و پارێزەر و ئاسایش و پاسەوان)ن کە لە هەر توێژێک تەنها کەسێک گیانی لەدەستداوە.
- 19-09-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,230
Scrivi il tuo commento su questo articolo!