هێڤی خالید
سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ڕایدەگەیەنێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 28 کرێکار گیانیان لە دەستداوە کە نیوەی بیانین و ڕەخنەش لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەگرن.
ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر (رۆژی سەلامەتی شوێنی کار لە کوردستان) کە ئەم ڕۆژەش ساڵی ڕابردوو لەلایەن کادیر و هەڵسوڕاوانی سەندیکای کرێکاران لە گردبوونەوەیەکدا لە بەردەم دادگای سلێمانی ڕایانگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ لەلایەن عوسمان حەمەسەعید سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سازکرا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵا تا ئێستا 28 کرێکار گیانیان لە دەستداوە کە دوایەمینیان لە ڕۆژی 10ی ئەم مانگە بووە لە پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکی فەرمانبەران لە شارۆچکەی دوکان.
ناوبراو باسی لەوەکرد کە قەیرانەکانی دارایی و شەڕی داعش کاریگەریی تەواویان هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی ئیشی کرێکار، چونکە ئەگەر فەرمانبەران یاخود کارمەندانی کۆمپانیاکان لەو مووچەیەی وەریانگرتووە داهاتیان پاشەکەوت کردبێت، ئەوا کرێکاران نەیانتوانیوە ئەوەش بکەن.
عوسمان حەمەسەعید ئاشکرایکرد کە ساڵی ڕابردوو هەتا ڕۆژی (20- 10) پەنجا کرێکار گیانی لەدەستدابوو، بەڵام کۆی گیان لە دەستدانی کرێکاران لە ساڵی ڕابردوودا نەوەد کرێکار بوون.
ئەو بەرپرسەی سەندیکای کرێکاران ڕونیکردەوە کە هەتا ئێستا هیچ یاسا و بریارێک نییە بۆ قەرەبووکردنەوە و خانەنشین کردنی کرێکارانی ڕۆژانە کە تووشی کەمئەندام بوون بوون یاخود گیانیان لەدەست دەدەن، لەو ڕووەشەوە ڕەخنەی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گرت کە لە بێدەربەستن لە ئاست ئەو ڕووداوانەی بەسەر کرێکاراندا دێت.
- 20-10-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,887
Scrivi il tuo commento su questo articolo!