بەپێی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی لیژنەی مەلەوانگاکانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی 818 شوێنیان کردووە و 67 پسوڵەی سەرپێچیان کردوە شوێنیشیان داخستوە.
لە لێدوانێکی نووسراودا کە وێنەیەکی بۆ خەندان ناردوە، بژار سابر سەلیم، سەرۆکی لیژنەی مەلەوانگاکان لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندوە: لەماوەی شەش مانگدا لیژنەکەیان سەردانی 818 شوێنیان کردووە لە (مەلەوانگە، هۆڵی بلیارد، گەرماو، قومارخانە، یاریگاکان، غسل، هۆڵی لەش جوانی) بۆ دڵنیابون لە کارەکانیان لە ڕووی تەندروستی و نرخ و مۆڵەتی کارکردنەوە.
راشیگەیاندوە: بەردەوام ڕێنمایی دەدەنە خاوەنی ئه و شوێنانە کەپابەندی مەرج و ڕێنماییەکان بن کە مەبەست پاراستنی ئه و کەسانەیە کە ڕۆژانە سەردانیان ئه و شوێنانە دەکەن لە ڕووی پاک و خاوێنی و مۆڵەتی کارکردن و نرخەوە گونجاوبن، لەگەڵ داخستنی ئه و شوێنانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی کاری قوماری تێدا دەکرێت.
وتیشی: "مەبەستی لیژنەکەمان پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و کارئاسانی کردنی خاوەن شوێنەکانە کەخۆشبەختانە لە ئێستادا زۆربەی شوێنەکان مەرج و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن کە لەکۆی 818 سەردان 67 پسوڵەی سەرپێچی و دوو داخستن هەبوە لەبەرئەوەی پابەندی مەرجەکانی کارکردن نەبوون، ئەنجامی ئاماراکە دڵخۆشکەرە لەبەرئەوەی بەردەوام سەرپێچەکانیش لە کەمبونەوەدان".
- 11-11-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,147
Scrivi il tuo commento su questo articolo!