$باشووری کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی شارەدێی #جەلەولا# لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەستی پێکرد و شارۆچکەکە ڕزگارکرا. لەم شەڕانەدا 20 پێشمەرگە شەهید و دەیانیش برینداربوون.
- سوپای ئێراق و هێزە چەکدارە شیعەکان شارەدێی سەعدیەیان بەیەکجاری کۆنتڕۆڵکرد.
- لەسەر ئەرکی قاوەخانەی کلتوری پزیشک و ڕەخنەگر و نووسەر و ڕۆمان نووسی میسری و داکۆکی کار لەمافی مرۆڤ بەگشتی و مافی ئافرەت بەتایبەتی (نەوال سەعداوی) گەیشتە شاری #سلێمانی# و لەلایەن چالاکوانان و کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەنووسانەوە لە هۆتێلی شاری جوان پێشوازی لێکرا.
- بەهۆی بازرگانی کردن لەگەڵ #داعش# و، بەقاچاغبردنی نەوت لە شاری #کەرکووک#، دادگای هەرێمی کوردستان چەند بەرپرسێکی سەربازی دەستگیر کرد.
- لە پڕۆسەی ڕزگار کردنی جەلەولا، نزیکەی 100 تەرمی داعش لە ناوچەکەدا بەجێماون کە پانزەیان لە ئاوی سیرواندا خنکابوون.
$رۆژئاوای کوردستان$
- خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، هولیا ئاڤشار سەردانی کەمپی پەنابەرانی کۆبانێی کرد و گوێبیستی کێشەکانیان بوو و بە کوردی قسەی لەگەڵ کردن.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 18,437
Scrivi il tuo commento su questo articolo!