ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لەنیوەی بودجەی پەرلەمان بۆ کارمەندانی پارێزگاری (حیمایە)ی پەرلەمانتارانی ئێستا و خولەکانی پێشو خەرجدەکرێت، دەشڵێت، تێچوی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانی پەرلەمان زیاتر لەدوو ملیار دینارە.
بەغداد، ئاوێنەنیوز: لەیاداشتێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردوە و ئەمڕۆ سێشەممە، وێنەیەکی بەئاوێنەنیوز گەیشتوە، مەهدی حافز، ئەندامی ئەنجومەنەکە ئاماژە به و خەرجییە زەبەلاحە دەکات کە بەهۆکاری جیاجیا کەوتوەتەسەر بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران و بەشێوەیەکی گشتیش بودجەی گشتی وڵات.
له و بارەیەشەوە ئاشکرایدەکات، بەپێی زانیارییەکان 14.800 کارمەندی ئەمنی هەیە کە کاریان پارێزگاری ئەندامانی خولی ئێستا و خولەکانی پێشوی ئەنجومەنەکەیه و 52%ی کۆی بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوان دەڕوات کە دەکاتە نزیکەی 156 ملیار دینار لەکۆی 315 ملیار دیناری بودجەی پەرلەمان پەرلەمان بۆ ساڵی 2014.
هەروەها دەڵێت، پێویستە چاو بەژمارەی ئه و ئۆتۆمبێلانەدا بخشێندرێتەوە کە لەئەنجومەنی نوێنەران بەکاردەهێنرێت و بخرێتە ژێر لێپرسراوێتییەوە، ڕونیشیدەکاتەوە، 550 ئۆتۆمبێلی سەر بەئەنجومەنی نوێنەران هەیە کە بەشێوە و ڕێگەیەکی نەزانراو دابەشکراوە، بۆ ئەمەش داوادەکات خەرجییەکان له و بوارەدا کەمبکرێتەوە بەهۆی ئەوەی تێچوی بەکارهێنانیان دەگاتە دوو ملیار دینار لەساڵێکدا.
سەبارەت بەئیفادی ئەندامانی پەرلەمانیش مەهدی حافز دەلێت، بەپێی زانیارییان دەرماڵەی پەرلەمانتارێک بۆ ڕۆژێک دەگاتە 600 دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق و 150 دۆلار بۆ ناوخۆی عێراق جگە لەلەئەستۆگرتنی کرێی ئۆتێل و کرێی گواستنەوە.
- 09-12-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,422
Scrivi il tuo commento su questo articolo!