ئاژانسی هەواڵی فورات بۆ هەواڵی کوردی، ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، لەماوەی سێ مانگی هێرشی چەکدارانی داعش 2 هەزارو 951 چەکداری داعش لەشاری کۆبانێ لەخۆرئاوای کوردستان بەدەستی شەڕەڤانان کوژراون.
مستەفا عەبدی، کۆبانێ: ئاژانسەکە لەراپۆرتێکیدا بڵاویکردۆتەوە کە بەهۆی دلێرو ئازایەتی شەڕەڤانانی کۆبانێ لەشاری کۆبانێ، ئه و شارە بۆتە گۆڕستانی مەرگی چەکدارانی داعش.
نوسیویەتی "لەسەرەتای هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر کۆبانێ، شەرەڤانان 2 هەزارو 951 چەکداریی ئه و ڕێکخراوە تیرۆریستیەیان کوشتوە و 14 دەبابه و 88 دۆشکەیان تەقاندۆتەوە".
لەبەرامبەریشدا 248 شەڕەڤان و 15 چەکداری ژوری عەمەلیاتی بورکان فورات و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی خۆرئاوا کوژراون.
نزیکەی سێ مانگە چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ گرتنی شاری کۆبانێ لەخۆرئاوای کوردستان دەستپێکردووه و شەڕەڤانانیش بۆ پارێزگاری لەداگیرکردنی شارەکە بەتوندترین شێوە ڕوبەرویان بونەتەوە و لەئێستادا زیاتر لە 70ی شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە و لەپێشرەوی زیاتردان.
- 15-12-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,458
Scrivi il tuo commento su questo articolo!