پەیوەند جەلال
بەڵێندەرانی کوردستان لە 15% ی بودجەکانی (وەبەرهێنان و پەرەپێدان)یان وەرگرتووە، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئه و بڕە پارەیە کەمە و ناتوانرێت دەست بەپڕۆژەکان بکرێتەوە.
میران کامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بەخەندانی ڕاگەیاند: لەرۆژی 30-12-2014ەوە بەڵێندەران دەستیان کردووە بەوەرگرتنی ئه و بڕە پارەیەی لەلایەن حکومەتەوە بۆیان تەرخانکراوە، کەلە 15% ی بودجەکانی (وەبەرهێنان و پەرەپێدان)ە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: ئه و بڕە پارەیە زۆر کەمە و ناتوانرێت دەست بکرێتەوە بەجێبەجێکردنەوەی پڕۆژەکان، بۆیە داوایان لەحکومەت کردوەتەوە کە میکانیزمێکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مانگانە پارە بداتەوە بەڵێندەران.
لەکۆتایی مانگی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 200 ملیار دەدەنە بەڵێندەران بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ماوەی نزیکەی ساڵێکە وەستاون.
- 12-01-2015
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,352
Scrivi il tuo commento su questo articolo!