بۆ: ئایشە بابان، خێزانی #یەشار کەمال#
بە نیگەرانییەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆماننوسی گەورەی کورد مامۆستا(یەشار کەمال)مان بیست. لە دڵەوە نیگەران بووین، بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەڕێی باشبوونی تەندرووستی بەڕێزیان بووین.
ڕاستە (یەشار کەمال)ی مرۆڤدۆست و ڕۆماننوس کۆچی دوایی کرد، بەڵام بۆ هەتا هەتایە ڕۆمانەکانی (حەمە دۆک و ئەفسانەی چیای ئاگرین و دەسماڵی سپی)و شاکارەکانی تری لە یادەوەریماندا بە نەمری دەمێنێننەوە. لە مێژوودا هەمو ئەو نووسەرە مەزنانەی کۆچی دواییان کردووە، ژیانی دووەمیان لە دوای مردنیانەوە دەستپێدەکات، دەقەکانیان بوونەتە سیمبولی مانەوەو خۆشەویستی و مەزنییان لە ناو خوینەراندا، بە دڵنیاییەوە (یەشار کەمال)یش لە ڕیزی پێشەوەی ئەو نووسەرانەیە لە ئێستاوە ژیانێکی نوێی دەستپێدەکات لەناو خوێنەراندا.
دوبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆم و پەرلەمانی کوردستان بۆ خۆتان و بنەماڵە و هەمو دۆستان و خوێنەرانی یەشار کەمال دەنێرم. لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#01-03-2015#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 12,492
Scrivi il tuo commento su questo articolo!