هونەرمەند و دەرهێنەری ئیزگەی کوردی بەغدا جاسم وەندی لە ساڵی 1950 لە ناوچەی (ئیمام عەباس)لە سنووری پارێزگای #کەرکووک# لەدایکبووە.
لەتەمەنی 5 ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی چونەتە شاری #خانەقین# وتەمەنی منداڵیەتی و نەوجەوانی لەوی بەسەر بردووە.
هەر له و شارەدا ئاشنای هونەری مۆسیقا و گۆرانی و شانۆگەری بووە و بەشداری چالاکی قوتابخانەکانی کردووە.
دوای سالانێک دەچیتە بەغداو ئارەزووە هونەریەکانی بەره و پێشەوەی دەبات و دەرفەتی کاری باشتری بۆ دەرەخسێ.
لەساڵی 1973لە دامەزراوەی ئیزگه و تەلەفزیۆن دەست بەکاردەکات.
لە سالی 1974 لە ئێزگەی کوردی بە شێوەی کارمەندی ئێزگە دادەمەزریت و لەبەشی نواندن(تەمسیل)کاری هونەری دەکات.
لەمیانەی کارەکانی لە نیو ئێزگەی کوردیدا لەبەشەکانی تریشدا کاردەکات.
لەساڵی 1976 وەکو دەرهینەریک کاردەکات و کار لە دەرهێنانی بەرنامە جۆراوجۆرەکاندا دەکات بەتایبەتی ئه و بەرانامانەی بیسەری زۆریان هەبووە وەکو بەرنامەی (حەوت لاپەرە)و(ئیوارە باش)و(دەنگوباس)و(بەرنامەی کوری لادێ).
هاوکات کار لە میوزیکی بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی بەغداش دەکات.
لە بورای دەرهێناندا هاوکار زۆر لە ئامادەکاری بەرنامەکانی ئێزگە کردووە وەکومامۆستا حوسین عارف و د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ود.کاوس قەفتان وبەشداریەکی کارای لە بواری ئێزگەدا کردووە بەتایبەتی دەرهێنان و تۆمارکردنی گۆ#ڕانیە#کانی هونەرمەندان مامۆستا عەلی مەردان و حەسەن زیرەک وشەماڵ سائیب و قادر زیرەک وئەیاز #زاخۆ#یی و عادیل باوامیر وجەعفەر حەسەن و بەهاوکاری کارمەندانی ئێزگە و برەێوەبەران وەکونازم کەریم وخالید خۆشناو وئیسماعیل سالحی و مەولودی حەمەد نەبی هاشم عەلی مەندی و دلشاد ئەیوب.
لە بەرنامه و دیداری هونەرمەندان بەشداربووە وەکو خوالێخۆشبوو تایەر تۆفیق وکەریم کابان و کەریم خەمزەیی وزاهیر جەلال.
لەساڵی 1979 وەکو هونەرمەندیک چەند گۆرانیەکی خۆشی بۆ ئیزگه و تەلەفزیۆن تۆمارکردووە.
بەشداری کردووە لە 90 ئاڵقەی بەرنامەی بەیانی باش لە ئیزگەی کوردی بەغدا.
دوای ساڵی 1991 هاتۆته و کوردستان لە ڕادیۆ و تلەفزیۆنی هەریکی کوردستان و دامەزراوەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی لایەن سیاسیەکاندا کاری کردووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و هونەرمەندانی کوردستانە.