چەندین بیناو خانوی کۆن و ئاسەوار لەکفری دەڕوخێنرێت، دواین بینا کە ڕوخێنرا، بینای پۆلیسی کۆن بو، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیانیش دەڵێت "هەرچەندە چەندین نوسراومان کردوە بۆ سەروی خۆمان گوێمان لێناگیرێت".
تایبەت، ئاوێنەنیوز: لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان شکور حەمەی هەیەر بۆ ئاوێنەنیوز وتی "ئەوە بینای پۆلیس بوە، بەڵأم زۆر کۆن نییە، هەرچەندە ئەوە حکومەت لەهەشتاکانەوە فرۆشتویەتی و ئێستا موڵکی خەڵکە".
وتیشی "ئه و بینایە پێویستی بەنۆژەنکردنەوەی بەپەلە هەبو، چونکە لەپشتەوەی ئه و بینایە ماڵی خەڵکی تێدایە، بۆیە ئه و بینایە هەرەسی هێنابوو مەترسی ڕوخانی لێدەکرا".
لەبارەی ڕێگریکردنی شوێنەواری گەرمیان لەروخاندنی ئه و بینایە، شکور هەیەر وتی "ئێمە چەند نوسراوێکمان بۆ سەرەوەی خۆمان و شارەوانی گەرمیان بەرزکردەوە کە ئه و بینایە لەبەرامبەر پارچەیەک زەوی لەخاوەنەکەی وەربگیرێتەوە کە خاوەنەکەی ڕازی بو، بەڵام زەوییەکەی بۆ دابیننەکرا، بۆیە ئێمەش هیچ دەسەڵاتێکمان نەبوو کابرا ڕوخاندی".
ئه و بەرپرسەی شوێنەواری گەرمیان وتیشی "چەند ساڵە هاوار دەکەین کە چەندین بیناو خانوی کۆن و ئاسەوار لەکفری هەیه و خەڵکی تێدا نیشتەجێیە، زەوییان پێبدرێت و نەڕخێندرێت، بەڵام گوێمان لێناگیرێت".
لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا چەندین بینای کۆن و ئاسەواری ئه و شارە ڕوخێنراوه و حکومەتی هیچ قسەیەکی لەسەر نەکردوە.
کفری یەکێکە لەقەزاکانی سەر بەئیدارەی گەرمیان و تەمەنی شارەکە زیاتر لە400 ساڵه و زۆربەی بیناو خانوەکانی چونەتە بواری ئاسەوارو کەلتورییەوە.
- 03-04-2015
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 15,057
Scrivi il tuo commento su questo articolo!