جەماوەری خۆڕاگری کوردستان وەک دەزانین ئەمڕۆ دەستی ڕەشی تیرۆریستان و ناحەزانی گەلەکەمان گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەناو ژیانی ئارام و پارێزراوی هاونیشتمانیانمان بەداخەوە هەلیان وەرگرت و لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا چەند قوربانییەکی لێکەوتەوە، ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوەیە ڕایدەگەیەنین کە خەونی گڵاوی دوژمنانمان نەزۆکە و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایشی هەرێمی کوردستان بشێوێنن و پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و دڵسۆزییەوە پارێزەری دەستکەوتەکانمان بین و وردبین و دووربینانە مامەڵە لەگەڵ پرسە هەنوکەییەکان بکەین و ڕێگە بە دروستبوونی هیچ درزێک نەدەین لە یەکڕیزی نیشتیمانیماندا.
دوپاتی دەکەینەوە ئەم جۆرە کردەوانە لە ورەی بەرزی نەتەوەکەمان کەمناکاتەوە و لێرەشەوە سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەنێرین و درود بۆ گیانی شەهیدانی ئەمڕۆی شاری هەولێر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین.
روو ڕەشی بۆ تیرورستان.
سەرکەوتن بو ئیرادەی گەلی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
17-04-2015
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,845