لەماوەی مانگی نیساندا لە سلێمانی 440 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتی بەهۆی زیادەڕەوی کردن لەسەر ئاوی خواردنەوە بەبڕی سێ ملیۆن و 562 هەزار دینار سزادراون.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەمانگی نیساندا 440 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتی سزا دراون، 92 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتی ئاگادار کردوەتەوە و کۆی گشتی غەرامە سێ ملیۆن و 562 دیناربووە.
راشیگەیاند: 210 هاوبەشی بەشێوەیەکی کاتی بڕاوە بەهۆی بەفیڕۆدان و شکاوی هاوبەشەکانیان.
- 04-05-2015
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,828