- چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک، بەڵام لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە هێرشەکەی داعش تێکشکا و 17 چەکداریان کوژرا.
- لە ڕۆژی دووەمی کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر، عەلی باپیر وەک ئەمیر کۆمەڵ بۆ سێیەم جار هەڵبژێردرایەوە.
- ئاگر لە ناوەندێکی تەندروستی شاری قامیشلۆ دەکەوێتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 23 کەس لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە.
- سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی ڕەزامەندی دەربڕیوە مانگانە بایی 900 ملیۆن دۆلار نەوت لە هەرێم بکرێت، بەم پلانەش لە مانگی تەمموزەوە دەتوانرێت کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر ببێت، هاوکات هەر ئەمڕۆ و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەواڵێکی خۆشی دایە هاوڵاتیان بەوەی هەرێم لەم قەیرانە داراییە ڕزگاری دەبێت.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7,152
Scrivi il tuo commento su questo articolo!