پارێزگای دێرسیم یەکێکە لە شارە کوردییەکان لە باکووری کوردستان، دەکەوێتە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ. پایتەختەکەی شاری مامەکییە کە ڕووبەرەکەی 7406 کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانی 84،366 کەسە و ڕێژەی چڕی دانیشتووان 12/کیلۆمەتر دووجایە. دانیشتوانەکەی کوردی عەلەوین کە بە شێوەزاری زازا قسە دەکەن و شارەکەیان بە دێرسیم ناودەبەن، لە شۆڕشی سەید ڕەزا دێرسیمەوە لە ساڵی 1936ەوە ناوەندێکی بەھێزی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کوردی بووە.
ژمارەی دانیشتووان (2022) سەرجەم: 84،366
زازا، شێوەزارێکی زمانی کوردییە، نزیکە لە شێوەزارەکانی هەورامی، باجەڵان، زەنگەنە، شەبەک، عەبدولمەلیکی مازیندەران، هەمەوەند، کاکەیی،.....هتد کە بڕێ لە پەیجوورکارەکان و گەڕۆکەکان بە زمانی کرمانجی گۆرانی پۆلێنیان دەکەن. دێرسیم ناوەندێکی زیندووی ڕۆشنگەری و زانستییە، مەڵبەندی کوردایەتی و شۆڕشە. بە درێژانیی مێژوو شوێنی یەکەم پریشکەی داگیرسانی شۆڕشە کوردیەکان بووە، لە ئاکامدا خەڵکە شۆڕشگێڕەکە تووشی کومەڵکوژی و ڕەشبەگیری هاتوون.
کۆدی تەلەفۆن: 0392
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 12,327
Scrivi il tuo commento su questo articolo!