ناو: جەمال
ناوی باوک: هیدایەت عەبدوڵڵا
جەمال هیدایەت-مۆسیقا ژەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (جەمال هیدایەت عەبدوڵڵا) یە، ساڵی 1931 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، یەکەمین عودژەن لە شاری هەولێر، ساڵی 1952 لەژێر دەستی دوو مامۆستای بە ئەزموون فێری موزیک و ئامێری عود بووە، کە یەکێکیان فەڵەستینی بووە ئەوەی دیکەیان میسری، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا 1955، لە 1956/10/3 لە قوتابخانەی ئیبن مستەوفی و ئەربیل ئولا وەک مامۆستای سروود دامەزراوە، ساڵی 1957 مامۆستا و وانەبێژی سروود و مۆسیقا بووە لە خانەی مامۆستایانی کوڕان، لە هەمان ساڵ بۆ ماوەی شەش مانگ لە هۆڵی ئیبن مستەوفی یەکەم خولی زانیاری مۆسیقا و ئامێرەکانی لە هەولێر بەناوی تیپی مۆسیقای #دەرسیم# دامەزراندووە، ساڵی 1958-1959 یەکەم گرووپی مۆسیقی لە هەولێر بەناوی تیپی مۆسیقای دەرسیم دامەزراندووە، ساڵی 1959-1970 وەک ژەنیاری عود بەشداری لە هەموو ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە هونەرییەکانی هەولێر کردووە، ساڵی 1971 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی هونەری هەولێر بووە و بۆ ماوەی 20 ساڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی بووە، ساڵی 1973-1991 بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر بووە و بەشداری لە هەموو ڤیستیڤاڵ و کارە هونەرییەکانی #وەزارەتی پەروەردە# کردووە، ساڵی 1974-1975 وانەبێژی سروود بووە لە خانەی مامۆستایانی کچان، ساڵی 1975 ئەندامی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی هەولێر بووە، ساڵی 1982-1991 سەرۆکی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی ئێراق بووە، ساڵی 1997 سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئۆرکسترای کوردستان بووە، ساڵی 1996-2004 سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سروود و مۆسیقای قوتابخانەکانی سەرەتایی بووە.[1]
سەرۆکی نەقابەی هونەرمەندانی هەولێر لە سەردەمی #بەعس#.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,636
Scrivi il tuo commento su questo articolo!