رۆژی #27-08-2015#، محەمەد ئیسماعیل، کە خەڵکی باشووری کوردستانە، لەگەڵ دوو ڕۆژنامەنووسی بیانی بەناوەکانی جیک هانراهان و فیلیب بندەڵبێری لەلایەن پۆلیسی تورکیاوەوە بەتۆمەتی هاوکارییکردنی گروپە تیرۆریستییەکان دەستگیرکران، بەڵام دوای 11 ڕۆژ هەردوو ڕۆژنامەنووسە بیانییەکە ئازادکران و محەمەد ئیسماعیل، کە وەک وەرگێر لە گەڵ ئه و دوو ڕۆژنامەنووسە بیانییەدا کاری دەکرد، لەلایەن دادگاوە ماوەی ڕاگرتنی درێژکرایەوە و دوای مانەوەی زیاتر لە چوار مانگ لە زینداندا، ڕۆژی #05-01-2016# ئه و ڕۆنامەنووسە کوردە بە کەفالەت ئازادکرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,268