- بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، سەربازی یەکەم دوای ئەوەی لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی جزیرە لە شرناخ بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەستدا، دووەم سەربازیش لە هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شارۆچکەی سور لە ئامەد لە پاش برینداربوونی بە هەمان شێوە گیانی لەدەستداوە.
- بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادق دروست بوو بەو هۆیەوە ڕێگای سەرکی ناوبازاڕ داخرا.
- فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل، ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ڕژێمەکەی ئەسەد یا حکومەتی ئێراندا هەبێت، هاوکات، تەئکیدیش دەکاتەوە، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا زۆر بەرەو پێشەوەچووە، جەختیشیکردەوە، کە ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سوریان و هیچ پرۆژەیەکیان نییە بۆ جیابوونەوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,153