دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا پیشەییەکانی، ئاماژەبەوەدەکات، لە ساڵی 2015 دا 18 کرێکار لە شاری هەولێر گیانیان لە دەستداوە و هۆکاری مردنی زۆربەشیان بەهۆی دابین نەکردنی سەڵامەتی پیشەییەوە بووە لە لایەن خاوەن کارانەوە.
عومەر ئیسماعیل، سەرۆکی سەندیکا پیشەیەکانی لقی هەولێر، ئەمرۆ پێنجشەمە 21-01-2016، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەندیکاری کرێکاران لە هەولێر، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، پارساڵ زیاتر لە 35 هەزار کرێکار لە سەندیکای کرێکاران ناوی خۆیان تۆماکردووەو ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیش داوایان لە بەرامبەر خاوەن کارەکانیان بردۆتەوە.
عومەر ئیسماعیل، باسی لەوەشکرد، ئەو 18 کرێکارەی پارساڵ لە شاری هەولێر گیانیان لە دەستداوە 10 کرێکاریان خەڵکی شاری هەولێرن و 4یان کوردی باکور و 3یان کوردی ڕۆژئاوا و یەک کرێکاری وڵاتی ئیتاڵیاش گیانی لە دەستداوە.
سەرۆکی سەندیکا پیشەییەکان ئاشکراشیکرد " زۆربەی ئەو مردوانە لە ڕێگای سوڵحی عەشایەری کێشەکانیان چارەسەرکراوە، هەندێکیشیان دۆسیەکەیان ئێستا لە دادگایە".
عومەر ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەشکرد، گرفتی گەورەی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان نەبوونی بیمەی کارو پێنەدانی مافی کرێکارانە لە لایەن خاوەن کارانەوە.
ناوبراو، وتیشی " تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری مافی کرێکارانیان کە لە لایەن خاوەن کارانەوە زەوتکرابوو، گەراندۆتەوە و لە ئێستاشدا لە سنووری هەولێر سێ دۆسیەی یاسایی کرێکاران لە دادگایە و یەکلایی نەکراونەتەوە."
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,363
Scrivi il tuo commento su questo articolo!