$باکووری کوردستان$
- پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) ئیدانەی تەقینەوەکەی ئەنقەرە دەکات کە لە پارکێکی گشتیدا ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس کوژران و برینداربوون.
- والی شرناخ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 23:00ەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەندی شاری شرناخ دەستپێدەکات و بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە ئەندامانی #پەکەکە# دەست بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکەن.
$باشووری کوردستان$
- زانکۆی ئەمریکیی #دهۆک# - کوردستان لە پارێزگای دهۆک بەفەرمی دەکرێتەوە و #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کونسوڵی وڵاتانی جیهان ئامادەی مەراسیمەکە دەبن.
- کاژێر 04:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بناری #قەندیل#یان بۆردوومان کرد.
- #داعش#ێکی ئەمریکی بەڕەچەڵەک عەرەب، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لە میحوەری #شنگال# دەستگیرکرا.
- بەهەوڵی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوان، 19 کوردی ئێزدی کە لەلایان داعشەوە بەدیل گیرابوون، ڕزگارکران.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,755
Scrivi il tuo commento su questo articolo!