بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان
دۆخی ناوچەکە بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕێت و بە هەموو لێکدانەوەیەک گۆڕانکاریی گەورە لە ئارادان. گەلی کوردستان و ئەزموونەکەیشی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدایە، ناکرێت ئەو دەرفەتەی ئەم جارە بۆ گەلەکەمان هاتووەتەپێش، لەدەستی بدەین. ئەمڕۆ پێگەی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئاسۆیەکی ڕوونی هەیە و، لە شەڕی تیرۆریش بە هەوڵ و کۆششی پێشمەرگە قارەمانەکان و لەسایەی خوێنی شەهیدانمان و بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و پشتیوانیی هاوپەیمانان، سەرکەوتنی گەورە بەدەست هاتووە و تیرۆریستان تووشی شکستی گەورە هاتوون بەڵام مەترسییەکەیان هەر ماوە.
هاووڵاتیانی کوردستان
بۆ ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ ئامانجێک لە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بەرزتر و پیرۆزتر نییە، ناشبێت ڕێگە بدەین ئەم پرسە چارەنووسسازە بکرێتە قوربانیی ناکۆکی و ململانێی نێوخۆیی، بۆیە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەم لە زووترین کاتدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتیمانی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هەنگاوی یەکەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بکەوینە گفتوگۆی ڕاشکاوانە و برایانە.
بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی هەموو هێز و لایەنەکان دەکەم کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەم بابەتە ئەنجام بدەن بۆ بڕیاردان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو و بۆ ئەوەیش دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم پەیوەندی بە هەموو لایەکانەوە دەکات.
مەسعود بارزانی
23-06-2016
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,671
Scrivi il tuo commento su questo articolo!