دیوانی شارەزا
کەریم مستەفا حەوێزی
چاپی یەکەم 2016
دەربارەی شاعیر کەریم شارەزا: کەریم شارەزا لە ساڵی 1928 لە شاری کۆیە لەدایک بووە، یەکەم بەرهەمی ساڵی 1952 لە گۆڤاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، لە گرنگرترین بەرهەمە چاپکراوەکانی بریتین لە (ئازار و ژیان، گفتوگۆیەکی ئەدەبی، ئەفسانە لە هۆنراوەی کوردی و ڕێگەی دوور) کەریم شارەزا ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی نەخۆشییەوە دەیناڵاند و وەکوو پێویستیش نە ئاوڕی لێ درابوویەوە نە بەسەر کرابوویەوە. دوایین دیمانەی میدیاییشی لەگەڵ هەولێردا بوو کە لە 29ی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا ئەنجام دا و نیگەرانیی خۆیی لە ئاوڕلێنەدانەوەی باس کردبوو. ژیانێکی پڕ بەخشش کۆی بەرهەمە ڕەنگینەکانی مامۆستا شارەزا دەگاتە 17 پەرتووکی چاپ کرا و، جگە لە 14 پەرتووکی دەستنووس و بەشداری لە زۆربەی پەرتووکەکانی خوێندن، پەرتووکە بەنرخەکانی سەرچاوەیە بۆ دەیان بابەتی بەپێز، جگە لەوەیش، لە بواری کاری ڕۆژنامەنووسیش ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، لەوانەیش گۆڤاری هەولێر و ڕۆشنبیر و نووسەری نوێ، لە گرنگترین پەرتووکەکانی: 1- ئازار و ژیان. 2- کۆیە و شاعیرانی 3- ڕێگەی دوور 4- گفتوگۆیەکی ئەدەبی 5- ئەسیری شاعیر 6- پەندی پێشینان 7- لە بارەی گیوی موکریانی 8- سێوەی هونەرمەند 9- پەندی بەراوردکاری 10- چەپکێک لە هۆنراوەەکانی سامی عەوداڵ 11- زاڵی زمانی یەگرتوو 12- دیوانی حاجی قادری کۆیی 13- ناودارانی جیهان 14- ئەفسانە لە هۆنراوەی کوردی 15- کۆیە لە ڕەوتی شارستانییەت 16- مەلا ئەحمەدی مەقامبێژ 17- کۆیە و شاعیران (چاپی دووەم) [1]
Leggi il libro: دیوانی شارەزا
Scaricare total:
1,538 volte
Preghiamo tutti gli scrittori, traduttori ed editori per informarci se non sono d'accordo per avere i loro libri scaricati dal server di Kurdipedia .
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 14,933
Scrivi il tuo commento su questo articolo!