دکتۆر عەبدولواحید محەمەد سالح قادر لە دایک بووی 01-07-1973 یە لە 'گەڕەکی ئابڵاخ لە #سلێمانی#' خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە سلێمانی بەسەرکەوتویی تەواوکردووە، لە قۆناغی شەشەمی ئامادەیی یەکێک بووە لەیەکەمەکانی ئێراق وە لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیاوە داواکراوە بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن لەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی هۆکاری سیاسی یەوە لەلایەن دەسەڵاتەوە کەیسەکەیان گۆڕیوە و کەسێکی تریان لە جێگەی نارد کە لایەنگری حیزب بوو.
ساڵی 1998 کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سەڵاح الدین لە #هەولێر# تەواوکردووە، لە هەمان ساڵدا ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ئێستا خاوەنی حەوت منداڵە.
ساڵی 2000 خوێندنی باڵا چووەتە وڵاتی سوودان، لە زانکۆی خەرتوم دەستی بە خوێندن کردووە،
ساڵی 2005 بەپلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆی خەرتوم دەرچوو، پاشان مدالیا و بڕوانامەی ڕێزلێنانی (MacGowan)کە تەنیا 17 کەس لە جیهاندا ئەو بڕەوانامەیەی هەیە لەلایەن زانکۆی (Royal College of Surgeons) پێ بەخشرا.
پاش گەڕانەوەی ساڵی 2007 لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پزیشکی وەک مامۆستا دامەزرا، بەشداری چەند خولی ڕاهێنانی لەسەر ناسینەوە و نەشتەرگەری شێرپەنجەی (مەمک) لە ئەوروپا کردووە ئێستا پسپۆڕی یاریدەدەرە.
لە ئێستادا کلینکی تایبەتیی خۆی لە جادەی ئۆرزی لە سلێمانی نەخۆش دەبینێ و لە هەمان کاتتدا لە زانکۆی سڵیمان مامۆستایە لە بەشی پزیشکی گشتی.