- بەیانی ئەمڕۆ 17 چەکداری داعش بەنهێنی لەباشیکەوە هاتونەتە دەرەوە و لەکاتی هەڵاتنیان بەرەو موسڵ لەنزیک گوندی دەراویش کەوتنە بۆسەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان کوژران.
- بەگوێرەی بڕیارەی حکومەت و هێزە ئەمنیەکانی تورکیا تێکڕای کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو ڕێکخستنەکانی نزیک لە پەکەکە دادەخرێن و پشکنینی ورد و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ناوچەکەدا دەکرێن.
- هیومان ڕایتس ۆچ داوا لەعیراق و هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی ئه و ئاوارانە ئاشکرابکات کە لەژێر دەستی داعش هەڵاتوون و ئەوان دەستبەسەریان کردوون، ئەوەش لەنوێترین ڕاپۆرتیدا هاتووە.
- تەقینەوەیەک لەناوچەی دێریک-ی ماردین لەنزیک بینای قایمقام ڕوویداوه و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بریندار هەیە، لەنێویاندا قایمقامی ناوچەی دێریک و دوو لەپاسەوانەکانی، ئەوەش بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان.
- لەپارێزگای باتمان لەباکووری کوردستان 13 ناوچەی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەنرا و ئۆپەراسیۆنی سەربازییان تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێرشکرایەوە سەر بنکەیەکی پۆلیس لەناوەندی شارەکە.
- ژمارەیەک میوەفرۆش لەهەولێر، گڕییان لەعارەبانەکانیان بەرداو سوتاندیان، وەک ناڕەزاییەک لەدژی لیژنەی زیادەڕۆییەکانی قایمقامییەت و شارەوانی، بەڵام قایمقامی هەولێر دەڵێت شوێنی کارەکانیان سەر شۆستەیە.
- پێشمەرگەیەک لە میحوەری داقوق شەهیدبوو، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەقەناس پێکرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 12,243
Scrivi il tuo commento su questo articolo!