وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتی مانگانەی بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی (10)ی بڵاوکردەوە تیایدا ئاشکرایکرد، بڕی (44) ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم بۆ شاری کەرکووک تەرخان دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕۆژانە (636) هەزار و (364) بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و بەگشتیش لە مانگی ئەیلودا (19) ملیۆن و (036) هەزار و (302) بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
راپۆرتەکە ئاشکرای کردوە، دوای خەرجکردنی شایشتە دارییەکانی کۆمپانیاکان و دانەوەی قەرزەکان حکومەتی هەرێم (416) ملیۆن و 511 هەزار و 598 دۆلار داهاتی هەبوە و لەو بڕەش (44) ملیۆن و 873 هەزار و 616 دۆلار پارەی پترۆدۆرلاری بۆ شاری کەرکووک تەرخان کردوە.
مانگی "ئەیلول"ی ڕابردووش حکومەتی هەرێم بڕی (20) ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلاری بۆ شاری کەرکووک تەرخانکرد و لەمانگی ئابیشدا بڕی (23) ملیۆن دۆلاری وەک پارەی پترۆدۆر بۆ ئەو شارە تەرخانکرد.
- 11-11-2016
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,470
Scrivi il tuo commento su questo articolo!