دواڕۆژ، ئازاد پیرچاوشی
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی دووەم، سەرۆکی گشتی دەزگای مین ڕایگەیاند، کارکردن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی باشیک لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەکانی داعش بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە دوو هەزار مین و تەقەمەنی پوچەڵکراونەتەوە.
محەمەد ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای کاروباری پوچەڵکردنەوەی مین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە باشیک ڕایگەیاند "دوو تیمی پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکان لە باشیک بە بەردەوامی لەئەرکدان و لەساتەوەختی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەکەش لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تائێستا زیاتر لە دوو هەزار مین و تەقەمەنی کە داعش لەدوای خۆیدا بەجێی هێشتبوون پوچەڵکرانەونەتەوە".
وتیشی "داعش ژمارەیەکی زۆری مین و تەقەمەنی لەدوای خۆیدا بەجێهێشتووە و ئاوارەکانیش دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران ئێمە ڕاسپێردراوین ئه و ناوچانە پاکبکەینەوە".
ناحیەی باشیک 47 گوند لەخۆدەگرێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە 140 هەزار کەس و زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە کوردن، نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی خاپورکردنی زۆربەی خانوەکانی ناوچەکە و چاندنی مین و تەقەمەنی لەلایەن داعشەوە تائێستا هیچ خێزانێک نەگەڕاوەتەوە باشیک.
- 30-11-2016
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,679
Scrivi il tuo commento su questo articolo!