لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دیاری دەبەخشێتە ڕۆژنامەنووسەکان و (5 پێنج) کتێبیش بۆ کەناڵەکانیان..
بەبۆنەی 119 هەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیەوە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی هەر چوار پارچەی کوردستان و میدیاکارانی سنووری لقەکەيان..
بڕیارە لەرۆژی شەممە 22-04-2017 لە سەعات 10 ی سەرلەبەیانیەوە تا سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆ لەبارەگای لق پێشوازی لە میوانان بکات، هاوکات ئەو ئێلەک و کتێب و دیاریانەش کە ئامادەی کردوە دەیبەخشێتە ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانیان..
داواکارین لةو يادةدا نوێنەری سەرجەم کەناڵەکان سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو ئێلەکانەی کە پێشتر ناوو ژمارەکانیان بۆ ناردبووین.. هاوکات جگە لە ئێلەکەکان بۆ هەر کەناڵێک 5 پێنج کتێبمان ئامادە کردوە کە لقی سلێمانی چاپی کردوون.. دیاری پایتەختی ڕۆشنبیریش بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئامادە کراوە کە کەناڵەکان ناوەکانیان بۆ ناردووین..
پیرۆزبایی 119 هەمین ساڵرۆژی ڕۆژنامەگەریتان لێدەکەم
هیوادارم ساڵێک بێت بەدوور لە تیرۆرو ڕفاندن و کێشە بۆ ڕۆژنامەنووسەکانمان
https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
18-04-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,336
Scrivi il tuo commento su questo articolo!