ناوی تەواو: مەریوان محمود کاکەشێخ نەقشبەندی
لەدایکبوی ساڵی 1966ی ناوچەی هەورامانی سەر بەشاری #هەڵەبجە#. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییم لەشاری هەڵەبجە تەواو کردوە و دواتریش پەیمانگای تەکنیکی لەشاری #کەرکووک#
یەکێکم لە ڕزگاربوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ساڵی 1988 وەرزشکارێکی ناسراوی ئەو سنورەبووم لەتەمەنی لاوێتیدا لەساڵی 1994 وەک فەرمانبەری حکومەت دامەزراوم و لەساڵی 1995 وە لەپاڵ ئەرکی وەزیفیمدا کاری ڕۆژنامەنوسیم کردوە و بەهەزاران بابەتم بەزمانی کوردی و عەرەبی لەرۆژنامە و گۆڤار و سایتەکان بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 1997 ڕاژەی وەزیفیم گواستۆتەوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی و وەک بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و وتەبێژی وەزارەت زیاتر لە 20 ساڵ کارم کردوە بەشداریم لە نوسینەوەی ڕەشنوسی یاسای نوێی وەزارەت کرد کە ناوی ئەم وەزارەتەمان گۆڕی بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ساڵی 2007 پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردلەگەڵ 6 وەزیری کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێم کارم کردوە و لەو ماوەیەدا بەشداریم لەدەیان خولی پێگەیاندنی سەرکردە و پێکەوەژیانی ئاینی و لێبوردەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی کردوەبەهۆی خراپی باری ئابوری و خێزانداریەوە نەمتوانیوە خوێندنی ئەکادیمی تەواو بکەم بەڵام بەهۆی ئەزموونی ئەم ساڵانەوە ئێستا بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزیش دەنوسم و قسە دەکەمبۆ کۆکردنەوەی ئەزمونی پێکەوەژیان و بەکارهێنانی لایەنە باشەکانی پێکەوەژیان سەردانی 27 دەوڵەتی جیهانم لەهەموو کیشوەرەکان کردوە و لەساڵی 2014وە بومەتە بەرێوەبەری پەیوەندیەکان و بەرپرسی دۆسێی پێکەوەژیانی ئاینی لەحکومەتی هەرێم ساڵی 2016 خەڵاتی ئازایەتی لەبواری ئازادی ئاینی لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا و ساڵی 2017ش بروانامەی بەشداری پرۆگرامی(LVIP)وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکام پێبەخشراوەرەنگە تاکە کەس بم لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەشداریم لەکۆبونەوە و کۆنگرەی ئاینی لە وڵاتانی(سعودیە – ڤاتیکان – ئیسرائیل - ئەفریقیای باشوور)کردوە کە مەرجەعی گەورەی چوار ئاینە گەورە و کاریگەرەکەی جیهانە(مەسیحی – ئیسلام – جوو – بودایی).لەهەرێمی کوردستانیش لەرێگەی ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و لەرێگای وەزارەتی ئەوقافی حومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەیان خولی بەهێزکردن و ڕۆشنبیرکردن و شارەزاکردنی مامۆستایانی ئاینیم بەڕێوەبردوە و ئێستاش بەردەواممخاوەنی بیرۆکە و برگەکانی یاسای ژمارە 5 ی پەرلەمانی کوردستانم کە سەرۆکی هەرێمیش بەبێ کێشە لەمانگی 5ی ساڵی 2014 ئیمزای کردوە و بەیاسای(مافی پێکهاتەکان) ناسراوە و ئەم یاسایە لەهیچ وڵاتێکی ئیسلامیدا هاوشێوەی نیە و بەتەواوەتی و یەکسانی مافی ئازادی ئاینی دەبەخشێتە هەر تاکێکی کۆمەڵگەی کوردەواری.
خێزاندارم و 3 منداڵم هەیە دوو کچ و کوڕێکلەپاڵ ئەم کارانەمدا لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی #داعش#ەوە ئەندامی لیژنەیەکی حکومیم بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر و بەدیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی داعش و چۆنیەتی ڕوبەروبونەوەی فکری توندرۆیی لەکوردستان 14 جار بۆ سەرپەرشتیکردنی کاری حاجیان لەروی میدیایی و پەیوەندیەکان و کۆنگرە ئیسلامیەکان سەردانی سعودیەم کردوە و لەپاڵ کارەکەمدا حەجیشم کردوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,888
Scrivi il tuo commento su questo articolo!