دواڕۆژ، عیماد جەباری
مەڵبەندی #کەرکووک#ی #یەکێتی نشتیمانی کوردستان# ڕایگەیاند، لەسێ ساڵی شەڕی داعشدا لەسنوری پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 500 پێشمەرگە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی دیکەی شارەکە شەهیدبوون.
داود سابیر لێپرسراوی بەشی شەهیدانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دواڕۆژی وت ئه و ئامارە لەخورماتووەوە تاوەکو سنوری قەزای دوبز دەگرێتەوە، کە 90 کیلۆمەتر و 5 میحوەریش لەخۆدەگرێت.
وتیشی جگە لەپێشمەرگە، ژمارەیەک لەهێزە ئەمنییەکانی دیکەش لەنێو شەهیدەکاندان کە بریتین لە کارمەندانی پۆلیس، ئاسایش، دژەتیرۆر، بەرگری فریاکەوتن، لیوای پاراستنی سنور، لیوای پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان، هێزی تایبەتی مەڵبەندی کەرکووک، پارتی ئازادی کوردستان، حزبی سۆشیالیست، هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، خۆبەخش و فەوجی پێشمەرگەی ژنان.
بەرپرسی بەشی شەهیدانی مەڵبەند، ڕونشیکردەوە کە نەتوانراوە ژمارەیەکی دیاریکراوی بریندارانی تایبەت بەسنوری کەرکووک بزانرێت.
بەوتەی داود سابیر، لەتەواوی میحوەرەکانی کوردستاندا، هەزارو 850 شەهید و 10هەزار و 500 بریندار و 63 دیل و بێسەروشوێن تۆمارکراون.
11-06-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,598
Scrivi il tuo commento su questo articolo!