سەرۆکی #شارەوانیەکانی گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا شارەوانیەکان خوڵ و خاشاکی سنوری #ئیدارەی گەرمیان# پاک دەکەنەوە بە بڕی 512 ملێون دینار، تا ئه و کاتەی کۆمپانیای پاککەرەوە لە گەرمیان دەستبەکار دەبێت.
دوای تەواوبوونی ماوەی کاری کۆمپانیای ئۆرانۆس بۆ پاککردنەوەی خوڵ و خاشاکی گەرمیان و دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای سەگرمە وەک جێگرەوەی ئه و کۆمپانیایە، خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەناو کۆڵان و شوێنە گشتیەکان لە گەرمیان کۆبووەتەوە، ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، به و هۆیەشەوە لە ئێستا شارەوانی دەستی کردوە بە پاککردنەوەی ناوچەکە لە خۆڵ و خاشاک.
سەید جواد وادی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز وتی: 15ی ئەم مانگە، کۆمپانیای ئۆرانۆس تایبەت بە پاککردنەوەی خوڵ و خاشاک لە گەرمیان، گرێبەستەکەی کۆتایی پێهات و دەستی لە پاککردنەوەی خوڵ و خاشاکی گەرمیان هەڵگرت و ڕۆیشت، وابڕیار بوو دوای ڕۆیشتنی ئۆرانۆس، کۆمپانیای سەگرمە دەست بەکاربێت، بەڵام بەبیانوی ئەوەی هێشتا ئامادە نیە دەستبەکار بێت و داوای 40 ڕۆژی کرد بۆ خۆڕێکخستنەوەی، بۆیە ئه و بۆشاییە دروست بوو.
سەید جواد وادی وتیشی: هەستمان کرد بۆشایەک دروست دەبێت بۆیە بە هەمووانمان ڕاگەیاند ئه و بۆشاییە کاریگەری خراپی دەبێت ئەگەر پڕنەکرێتەوە، بە سوپاسەوە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێم بەدەم داواکەمانەوە هاتن و بودجەیەکی باشیان بۆ دابینکردین بۆ ئەوەی شارەوانیەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی گەرمیان دەست بە ئیش بکەن و خوڵ و خاشاکی ماڵان و شوێنە گشتیەکان کۆبکەنەوە.
هەروەها ناوبراو باسی لەوەشکرد: ئه و بودجەیە، کە دابین کراوە بریتیە لە 512 ملیۆن دینار بۆ ماوەی یەک مانگە و بۆ گرتنی ئامێر و گرێبەستی کرێکاری شارەوانی و پێداویستی تانکەری ئاو و ئۆتۆمبێلی پاککەرەوەی شەقامەکان، بە گشتی 800 کرێکار و 180 ئامێری پێویستە، هەر کات کۆمپانیا نوێیەکە دەستبەکار بوو، ئه و بودجەیە نامێنێ ئێستا هیچ کێشەیەکی خوڵ و خاشاکمان لە گەرمیان نیە و شارەوانیەکانمان هاوشێوەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە شوێنەکان پاک دەکەنەوە.
رۆژنیوز
20-06-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7,851
Scrivi il tuo commento su questo articolo!