لەدوو ڕۆژی یەکەمی جەژنی ڕەمەزاندا، 17 ڕووداوی هاتوچۆ لە#سلێمانی# تۆمارکراون و 32 کەس برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
عیرفان عەلی بەڕێوەبەری کارگێری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی بە ڕادیۆی فەرمی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا (17) ڕوداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و (32) بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
رونیشیکردەوە، حەوت له و ڕووداوانە لەیەکەم ڕۆژی جەژندا تۆمارکراون، کە پێنجیان ماتۆرسکیل بوون و بەهۆیانەوە (13) کەس بریندار بوون، لەدووەم ڕۆژیشدا (10) ڕوداوی هاتوچۆ تۆمار کراون کە زۆربەیان بەهۆی ماتۆرسکیلەوە بووە و بەهۆیانەوە (19) کەس بریندار بوون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەپێی ئامارێکی هاتوچۆی سلێمانی، لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری چەند ڕوداوێک تۆمار کراون.
بەپێی ئامارەکان، یەکێک لەرووداوەکان پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لەنزیک ماسی برژاوی #دەباشان# لەشاری سلێمانی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە. لەسنوری قەزای #کفری#ش ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویداوە کە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسێکدا بوە و لەئەنجامیشدا دوو هاوڵاتی برینداربوون.
هەروەها لەسنوری قەزای #دوکان#، ڕووداوێکی پێکدادان هەبووە کە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە و لەئەنجامیشدا سێ هاوڵاتی برینداربون. بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلیشەوە لەسەر ڕێگەی دۆڵی سماقولی، هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداو ه و (10) هاوڵاتی تریش برینداربون.
27-06-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,912
Scrivi il tuo commento su questo articolo!